به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە سنووری پارێزگای کەرکوک، دەست بەسەر پێنج مووشەکدا گیرا، کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بکرێن.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، مووشه‌كه‌كان له نێوان گونده‌كانی داره‌مان و حه‌سار به ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كرابوون.
هه‌روه‌ها سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناوچەکە، کە نەیویست ناوی بنووسرێت هەواڵەکەی بۆ كوردستان تیڤی پشتڕاستکردەوەو وتی، ئەو مووشەکانە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ئامادە کرابوون، بەڵام پێش ئەوەی کردەکە ئەنجامبدرێت ئاشکرا کران.
هاوکات شانەی راگەیاندنی ئه‌منی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی زانیاری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بنکەی پۆلیسی پردێ، دەست بەسەر پێنج مووشەکی دوورهاوێژ لە جۆری گراد دا گیراوە، ئەو مووشەکانە لە گوندی حه‌سار سەر بە ناحیەی پردێی سنووری پارێزگای کەرکووک ئامادەکرابوون.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو لایەنەی ئەو مووشەکانەی ئامادە کردووە، بەردەست نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.