Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:25

پارێزگاری هەولێر لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری بەسرە کرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.5.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە و ئاراس حەبیب محەمەد فەیلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی پارێزگاری بەسرە و شاندی یاوەری، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەیان بۆ هەولێری پایتەخت نیشاندا و تەئکیدی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری بەسرە، سوپاسی پارێزگاری هەولێریکرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێیکرا و ئامادەیی خۆشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.