بۆ یهكهمین جار له عێراق، له ههرێمی كوردستان تاقیكردنهوهیهكی گهورهی پزیشكی له بواری پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت له نهخۆشخانهی ڕزگاری له ههولێر ئهنجامدرا.
ههریهك له (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (د. دلۆڤان محمد فاتح) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان (بۆردی عەرەبی) لەبواری پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت بەسەرکردەوە کە بۆ یەکەمین جارە لە عێراقدا و لە هەرێمی کوردستان لەبواری ئەم پسپۆڕیە ئەنجام دەدرێت کە 52 قوتابی بیانی و عێراقی و 15 پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکار و پڕۆفیسۆر لە دەوڵەتە جیاجیاکان وەکو (عیراق، میسر، ئوردن، قەتەر، سعودیە، یەمەن، جەزائر، فەلەستین، سوریا، یەمەن، ئیمارات، بەحرەین) بەشداربوونە و ماوەی چەند ڕۆژێک لە هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری لەشاری هەولێر ئەنجام دەدرێت،
دوای بهسهركردنهوهكه وەزیری تەندروستی وێڕای بەخێرهاتن، سوپاس و دەستخۆشی کردن بۆ پێدانی ئەو متمانە گەورەیە بە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و بەڵێنی هەموو پاڵپشتی و هاوکاری زیاتری پێدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.