له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌نامه‌ی رۆژه‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی شیعه‌كان دكتۆر سامان شاڵه‌یی رایگه‌یاند
سه‌باره‌ت به حوكمرانی عێراق ، كێشه‌ی گه‌وره‌ی له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات روویدا ئه‌ویش كیشه‌ی نێوان سووننه‌و شیعه ، هه‌روه‌ها دروستبوونی میلیشیان شیعیه‌كان كه بوونه‌ته ده‌سه‌ڵات له ناو ده‌سڵاتی حوكمڕانیدا .
عێراق زۆر لاوازه ، ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری زیاتری كردۆته سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق كه ئێستا پێی تیپه‌ڕ ده‌بین
حشدی شه‌عبی ، زۆر په‌لی لێبۆته‌وه و ئه‌وه‌ش وای لێهاتووه ، كه زیاتر به‌ش به‌ش بوون ، حكومه‌تی كازمی نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات ، ئه‌وه‌ش لاوازی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی نیشان ده‌دات ، به‌ڵام بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و بارودۆخه ، ئه‌وه‌یه كه سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه ئه‌وانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه .ئه‌وه‌ش رازی نه‌بێت ئه‌وا لێبدرێن .
پێویسته مه‌رجه‌عی شیعه سیستانی ماڵی شیعه یه‌كبخاته‌وه ، چونكه عێراق سه‌روه‌ری و سیاده‌ی نه‌ماوه .
پێشبینی ده‌كرێت ، شه‌ری ناوه‌خۆی شیعه به‌رپا بێت .
سیاسه‌تی بایدن جیاوازه له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی پێشووی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ، ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ئاسانی به كۆتا نایه‌ت ، تا نه‌گه‌نه رێككه‌وتنێك له سه‌ر ره‌وشی عێراق ، تا ئێستا 5 جاریش له ڤیه‌ننا كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به هیچ ئاكامێك .ئێران هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی پشتگیری وڵاتانی ئه‌وروپا خۆی بێنێته پێش ، ئه‌مه‌ریكاش فشاری له سه‌ره له ناوه‌خۆ و له ئیسرائیلیش بۆیه ، پێویسته ئه‌و ره‌وشه به شێوازێك یه‌كلایی بكرێته‌وه كه هاوسه‌نگی پارێزراو بێت .
لای خۆیه‌وه دكتۆر نه‌وزاد عه‌بدولڵا
ئاینده‌ی عێراق روون نییه ، له‌سه‌ره‌تای 2003 تا ئێستا ، حشدی شه‌عبی بوه‌ته هۆی بوونی كیشه‌ی سیاسی له عێراق ، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كه‌نه سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ببن به به‌دیلی سوپای عێراق كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پششتیوانی ده‌كرێن .
ئه‌جیندای ئه‌و گروپانه له گه‌ڵ سه‌روه‌ری عێراق و دامه‌زراوه‌كانی نین .
كیشه‌ی میلیشیاكان كیشه‌ی سیاسییه و ئێران ئه‌جیندای خۆی هه‌یه له رێگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه جێبه‌جێی بكات
ئه‌مه‌ریكا و ئێران و سیاسه‌تی بایدن جیاوازه و نه‌رمتره ، دان به خۆ داگرتنه ، پشوو درێژییه ، چونكه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا په‌كی بكه‌وێت .
له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران دایه كه رێككه‌وتنی ته‌واو به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدرێت ، ئیداره‌ی بایدن نه‌رمی نواندووه ، له ئێرانیش پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن هه‌یه ، بۆیه ئێرانیش هه‌وڵ ده‌دات كه سزاكانی له سه‌ر لاببردرێت ، پرسی ئه‌تۆمی و رۆڵی ئێران له ناوچه‌كه دوو پرسی جیاوازن بۆیه ، ئه‌و پرسانه پێویسته لێك جیا بكرێنه‌وه .
نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق هه‌مان نه‌خشه‌ی پێشووی سیاسییه ، كه‌واته هیچ گۆرانكارییه‌ك له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوو نایه‌ته دی ، هه‌مان دابه‌ش بوونی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی دێته ئاراوه ، به‌ڵام ئه‌و ئینتیمایه‌ی شه‌قام به رامبه‌ر به ئێران و به‌و بیره مه‌زهه‌بیه ته‌سكه نه‌ماوه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.