Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:38

ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: هاووڵاتییانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌: كه‌ تاوه‌كو  ئێستا ھیچ رێنماییەکی فەرمی بۆئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئەمساڵ 2021 دەرنەکراوە.
  بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  وێرای  ئامادەیی و پەرۆشی  بۆ پرۆسەکە بەردەوام لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵین بۆ زانینی دواین بریارەکان و دەستکردن بەڕێکارەکان بۆ حاجیانی ھەرێم.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌شڵێت: ھەندێ جار لێرە لەوێ بەڕێگەی راگەیاندن و سۆشیال میدیا  رێکلامی بەشێک لەکۆمپانیاکان دەبینرێ و پروپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەکەن و داوا لەھاوڵاتیان دەکرێ خۆیان ناونووس بکەن بۆئەومەبەستە، لێرەوە رادەگەێنین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنھا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەبێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئاگاداری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومه‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌:  ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە کەبەم کارە نایاساییە ھەڵساون بەزووترین کات پروپاگەندەکانیان راگرن بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت:  ھەروەھا بەھاوڵاتیان رادەگەێنین کە بەھیچ جۆرێک پارەنەدەنە ھیچ کەسێک لەژێر ناوی حەجی بازرگانی ، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان بەرپرسیار نیە لەھەر ئەگەرێک کە رووبدات .


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.