له راگەیەندراوێكی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاوی كردهوه: شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 30ی ئایار، تیمێک لە پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر شهقامی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهدا هاتووه: لە ئاکامی ئهو هێرشهدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە، خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی، خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون.
دهقی راگهیاندراو:
ڕاگەیەندراوی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
خەڵکی خەباتگێڕ و ئازادیخوازی کوردستان
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.
ڕێگایان پڕ رێبوار بێ
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.