Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:24

بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکان شاندی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

کوردستان TV
100%

بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  به‌كوردستان 24 ى راگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی 5 ى 2021، شاندی دانوستاندکار بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ده‌گاته‌ بەغدا.

بەختیار حاجی  راشیگه‌یاندووه‌: ئامانج لە سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکان بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بگات.

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوونی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ده‌شڵێت: بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکان دیداریان هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.