Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:26

عێراق بڕی 125 ملیۆن دۆلاری لە بری قەرزەکانی بە ئێران بۆ کڕینی ڤاکسین لە بانکی سویسرا داناوه‌

کوردستان TV
100%

فەرھاد دەژپەسەند، وەزیری دارایی و ئابووریی ئێران، عەلی عەلاوی، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، تاوتوێی ئالییەتی دانەوەی قەرزەکانی ئێرانیان لەسەر عێراق کرد.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، عەلاوی، کە بەسەردانێکی فەرمی لە ئێرانە، لە تاران لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەتەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرەتا ھەردوولا تاوتوێی نەخشەرێگای کاتی پێدانەوەی قەرزەکانی ئێران لەسەر عێراق و ھەڵسەنگاندنیان بۆ ھەماھەنگییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی گومرک، سستەمی بانکی، وەبەرھێنان و ئابووری کرا.

لای خۆیەوە وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردەخانیان بە مێدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی راگەیاندبوو، کە عێراق بڕی 125 ملیۆن دۆلاری لە بری قەرزەکانی بە ئێران بۆ کڕینی ڤاکسین لە بانکی سویسرا خەواندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.