وەزیری بەرگریی عێراق پهیامێك ئاراستهی حەشدی شەعبی دهكات و رایگهیاند: دەبێت چۆن هێزێك بێت، كە ئۆتۆمبیلەكانی دۆشکەی لەسەرە و ناتوانێت دەوڵەت و سوپا بترسێنیت.
جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق، لە دیمانهیهكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: ئەوەی له بهغدا روویدا زێدەڕۆییە بۆ سەر دەوڵەت، کێشەکە ئەوەیە ئەو زێدەڕۆییە لەلایەن رۆڵەکانی دەوڵەتەوە کرا، چونکە حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستمی ئەمنی ئهم وڵاته.
وەزیری بەرگری ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوانەی لەدوای دەستگیرکردنی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی ڕوویدا هەڵەبوو، هەڵەش بە هەڵەیەکی دیكە چارەسەر ناکرێت، دەبوایە سەرکردەکانی حەشد بهاتنایە بۆلای من یان سەرۆک وەزیران ئەو كێشەیەمان بەشێوەیەكی دیكە باسبکردایە.
گوتیشی: بە داخەوە هەندێک ئەوە بە ترس ناودەبەن، ئێمە هێزە چەکدارەکانین ئەگەر دژی یەک بجەنگین بابەتێکی ترسناک دەبێت، بەداخەوە هەندێک لایەن لە دوورەوە چاودێری دۆخەکە دەکات و هەوڵدەدات سووتەمەنی بەسەر ئاگرەکەدا بکات بۆ ئەوەی گڕبگرێت و ببێتە شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێت.
وەزیری بەرگری لە رۆڵى حەشدی شهعبی لە رزگارکردنى عێراق لە دەستى داعش و رایگەیاند: حەشدى شەعبى پڕۆسەى رزگارکردنى خاکى داگیرکراوى ژێر دەستى داعشى ئاسانترکرد، بەڵام نابێت کەس وا بیر بکاتەوە كه سوپای عێراق بهبێ حهشدی شهعبی ناوچهكهكانی ژێر دهستی تیرۆریستانی داعشی پێ ئازاد نهكرێتهوه، ئهمه بیركردنهوهیهكی ههڵهیه، سوپای عێراق لهوپهڕی بههێزی دایه، گوتیشی: حەشدی شەعبی ڕۆڵێکی هەبوو لە ڕوبەڕوبوونەوەیان، بەڵام ئەوان عێراقییان ڕزگار نەکرد.
لەبارەى کاردانەوەکانى حەشدى شەعبى و جوڵە چەکدارییەکانیانەوە، وەزیرى بەرگرى عێراق رایگهیاند: چل ئۆتۆمبێل ناتوانێت سوپاى عێراق بوەستێنێت، لە کاتێکدا تواناى سەربازى عێراق لە ئێستادا بەشێوەیەکە دەتوانێت شەڕى دەوڵەتێک بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.