Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:13

سه‌فین دزه‌یی: کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانه‌ له‌و بارودۆخه‌ی که‌ له‌ عێراق ده‌گوزه‌رێت

کوردستان TV
100%

سـەفین دزەیـی ـ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان رایگه‌یاند:

بارودۆخی عێراق له‌ ئاڵۆزیدایه‌، هه‌ندێك هێز بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر عێراق و ته‌حه‌دای ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، حكومه‌تی عێراقیش ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارو گرووپانه‌ نییه‌.

ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ پێناسه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ر، خه‌ریكه‌ نابینرێت، داعش هاتوونه‌ته‌ ناو عێراق و كۆنترۆڵی كردووه‌ جگه‌ له‌ په‌كه‌كه‌و هێزه‌ شیعیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ یونامی كاره‌كانی خۆی درێژكرده‌وه‌، له‌وانه‌ كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌وه‌ی زیاتر تیشكی بخرێته‌ سه‌ر و چاره‌سه‌ر بكرێت، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانه‌ له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ له‌ عێراق ده‌گوزه‌رێت .

عێراق به‌ دیالۆگی ستراتیژی له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد له‌ ساڵی رابردوو، تا ئێستا دوو چار كۆبوونه‌ته‌وه‌ ، له‌ ئیداره‌ی تازه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس بوو ، به‌ڵام شتێكی وا نه‌هاتۆته‌ دی .

ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی ئاسته‌نگ ، ته‌نها به‌نیه‌ت باشی ره‌وشی عێراق باش نابێت .

وڵاتانی ده‌وروبه‌ر پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ن رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن، ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ بوونیان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكرێن، بۆیه‌ مه‌ترسی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه‌، چونكه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راست نه‌بوو، مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ ئه‌من و ئاسایشی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌پارێزێت .

پێویسته‌ دیالۆگ بوونی هه‌بێت و سه‌روه‌ری عێراق پارێزراو بێت ، ئێرانیش پێویسته‌ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایی بكاته‌وه‌ .

سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌من و ئاسایشی كوردستانی له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌، پێویستیشه‌ به‌رده‌وام ئاگاداری ڕه‌وشه‌كه‌ بین و به‌رگری له‌ سه‌قامگیری هه‌ڕێم بكه‌ین.

هه‌ندێك گرووپی حشدی شه‌عبی به‌راستی پابه‌دبوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ندێك گرووپ مه‌ترسیدارن. كه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ره‌شه‌ له‌ عێراق بكه‌ن و ئاژاوه‌ دروست بكه‌ن .

گروپه‌كان زۆرن، به‌ڵام به‌رده‌وامیان به‌مشێوه‌یه‌، ئه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ .

له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دزه‌یی گوتی: هه‌ڵبژاردن به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی، به‌ڵام یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كان نییه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ چه‌ندین جار شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد ، به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین كۆسپیان خسته‌ به‌ر پرۆژه‌كه‌، به‌ڵام به‌غدا تا ئێستا یه‌ك هه‌نگاو نه‌هاتۆته‌ پێش، له‌ ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو به‌غدا هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ نه‌كردووه‌.

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدوڵلا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.