رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێ و گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هه‌ریه‌ك له هیندستان و وڵاتانی ئەوروپا و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند ترسیان هەیە لەوەی ڤایرۆسەکە وەکو هیندستان لە ئەوروپاش بڵاوببێتەوە.
هانس كلۆگ بەڕێوبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن كه‌س ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، به‌ڵام تاوه‌كو زیاتر له سه‌دا حه‌فتای دانیشتووانی جیهان ڤاكسین وه‌رنه‌گرن، په‌تای كۆرۆنا هه‌ر ده‌مێنێت.
بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا هاوكات نیگه‌رانی خۆی خسته‌ڕوو له بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێ و گۆراوەکان، به تایبه‌ت كه له ئێستادا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسه‌كه له كیشوه‌ری ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداوه و به خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه ترسی خۆی خسته‌ڕوو له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی هیندستان له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپاش، دووپاتیشی كرده‌وه كه پەتای كۆرۆنا هەر دەمێنێت هەتاوەکو بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە سەدا حه‌فتای خەڵکی ڤاکسینەکە بە دوو ژه‌م وەرنەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.