Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:26

سعودیه‌ به‌مه‌رجی به‌کارهێنانی ڤاکسین رێگه‌ به‌ سه‌ردانیکردنی هاووڵاتیان ده‌دات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سعودیه‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌مساڵ شه‌ست هه‌زار كه‌س فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پشكی عێراق له‌و ڕێژه‌یه‌ دیارینه‌كراوه‌.  

شێخ سامی مه‌سعودی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا لیستی هاووڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و دووهه‌زار و بیست و یه‌ك ئاماده‌یه‌ له‌ده‌سته‌كه‌یان، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌نجام نه‌دانی تیروپشك بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا سعودیه‌ ژماره‌ی حاجیانی بۆ عێراق و هیچ وڵاتێكی دیكه‌ش دیارینه‌كردووه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت به‌مزووانه‌  بۆ هه‌موو وڵاتان دیاری بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ ساڵانی به‌ر له‌ هاتنی كۆرۆنا، نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان سه‌ردانی سعودیه‌یان ده‌كرد به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج جگه‌ له‌ حاجییه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ ژماره‌یان له‌ سێ ملیۆن كه‌س نزیكده‌بووه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ بڕیاردراوه‌ ته‌نها شه‌ست هه‌زاركه‌س سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی سعودیه‌ به‌مه‌رجی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا رێگه‌ به‌ سه‌ردانیكردنی هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌دات كه‌ ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامبده‌ن، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.