وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند: وا بڕیاره بڕی شازده ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا به به‌های سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن دۆلار بكڕێت له پاره‌ی فرۆشتنی سه‌رچاوه‌كانی وزه به عێراق.
ره‌زا ئه‌رده‌كانی وه‌زیری وزه‌ی ئێران بۆ پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕوونیكردۆته‌وه ره‌زامه‌ندی دراوه به خه‌رجكردنی بڕی سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن دۆلار له پاره‌كانی ئێران له بانكێكی سویسڕی ئه‌ویش به مه‌به‌ستی كڕینی بڕی شازده ملیۆن ژه‌م له ڤاكسینی كۆرۆنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانكی سویسڕادا هه‌یه پاره‌ی فرۆشتنی وزه‌ی ئێرانه به عێراق و پێشتر ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه داهاته‌كه بۆ كاروباری مرۆیی خه‌رج بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به گوێره‌ی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دابینكردنی ڤاكسین بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كان كۆڤاكس واژۆیان كردووه، بڕی شازده ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌منزیكانه بۆ ئێران دابین ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو كاروانێك له ڤاكسینه‌كه بگاته ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.