Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 05:02

شه‌ست کۆمپانیای تورکی لە عێراق کاردەکەن

کوردستان TV
#8
100%

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی رایگەیاند ئەو خاوەن کارە تورکانەی کە لە عێراق کاردەکەن، ئامادەن بۆ زیادکردنی وەبەرھێنان لە وڵاتەکە.

باڵیۆز گونەی، لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووه‌ کە لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، میواندارێتی زیاتر لە نوێنەری شه‌ست کۆمپانیای تورکی کە لە عێراق کاردەکەن، کردووە و لەگەڵیان تاوتوێی ئابووری عێراق-تورکیا و پەیوەندییە بازرگانییەکانیان کردووە.

سەبارەت بە پرسی زیادکردنی وەبەرھێنانی تورکیا لە عێراق،  عەلی رەزا گونەی، رایگه‌یاند: وەبەرھێنەرە تورکەکان، ئەو کێشانەی کە رووبەروویان بووەتەوە و پێشنیارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانیان پێ راگەیاندین.

ھاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە زیادکردنی وەبەرھێنانی تورکیا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەسەنەدنی عێراق و وەبەرھێنەرە تورکەکان ئامادەی زیادکردنی ئەم وەبەرھێنانەن.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.