ئاژانسی تایبەت بە پێشکێشکردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان یونیسێف له راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، چوار ملیۆن و 100 هەزار کەس لە عێراقدا پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە، دەڵێت، زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵن.
ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێكدا لەبارەی ڕەوشی مرۆیی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، چوار ملیۆن و سهد هەزار كەس لە عێراقدا پێویستیان بە هاوكاریی مرۆییە و 28٪یان ژنن، 44٪ یان منداڵ و 15٪یان خاوەن پێداویستیی تایبەتن.
ڕێکخراوی یونیسێف له راپۆرتهكهدا دهڵێت: دۆخی مرۆیی لە ئەمساڵدا خراپتربووە، بە جۆرێک ئەوانەی پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلەیە ژمارەیان لە ملیۆنێک و 800 هەزار کەسەوە لە ساڵی 2020 بۆ 2 ملیۆن و 400 هەزار کەس لە ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا و قەیرانە مرۆییەکانی دیکەوە .
یونیسێف ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە عێراق 2 ملیۆن و 600 منداڵ پێویستییان بە یارمەتیی مرۆیی هەبووە و باس لەوەش دەکات، هێشتا ملیۆنێک و 349 هەزار و 400 ئاوارە لە عێراقدا هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.