Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:25

سه‌رۆکی یانه‌ی بارسێلۆنا چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به‌ ڕاهێنه‌ر و یاریزانان روونده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا باسی له‌ بارودۆخی ئێستای تیپه‌كه‌ی كردو چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به‌ ڕاهێنه‌رو یاریزانان و باری دارایی بارسای ڕوون كرده‌وه‌.
 سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ كاتالۆنیه‌كه، لاپۆرتا ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌ ڕێزو پێزانینێكی زۆریان بۆ كۆمان هه‌یه‌ كه‌ ڕاهێنه‌رێكی پیشه‌گه‌ره‌و یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌فسانه‌كانی تیپه‌كه‌.
 سه‌رۆكی بارسێلۆنا ئاشكرایكرد كه‌ له‌ رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ كۆمان كۆده‌بنه‌وه‌و ته‌واوی ورده‌كاریه‌كان له‌باره‌ی ئاینده‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
 لاپۆرتا جه‌خیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مێسی له‌ گفتوگۆدان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی و گفتوگۆكانیش به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ زۆر باشه.
 گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئۆفه‌رێكی گونجاوی پێشكه‌شی مێسی بكه‌ین كه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی دارایی ئێستای یانه‌كه‌مان گونجاوبێت و ئێمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی بارسێلۆنا هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین تا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌مان بمێنێته‌وه،سه‌باره‌ت به‌ هێنانی یاریزانی تازه‌ سه‌رۆكی بارسێلۆنا ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند گرێبه‌ستێكی نوێ بۆ تیپه‌كه‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نن .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.