Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:16

میچۆتاکیس: پێویسته‌ تورکیا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕانه‌ی خۆی بێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان و سه‌رۆكی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا باسیان له‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ كرد
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان كریاكۆس میچۆتاكیس له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یۆنان له‌ هه‌نگاو و چالاكییه‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی نیگه‌ران و تووڕه‌یه‌.

میچۆتاكیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ توركیا به‌ هه‌نگاو چالاكییه‌كانی خۆی بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپیدا دۆخی ناوچه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه‌ و بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵوێستێكی توند به‌رامبه‌ر به‌ توركیا نیشان بده‌ن.

سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یونان و توركیای كردووه‌ و گوتوویه‌تی یونان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكاته‌وه‌ به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ توركیا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته‌ ئاژاوه‌گێڕانه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا بهێنێت و رێز له‌ سه‌روه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بگرێت.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.