یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌فه‌رمی دێڤید ئالابای نه‌مسایی و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونشنی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی.
ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی شاهانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ ئالابا گه‌یشتوونه ڕێككه‌وتن و یاریزانه‌كه‌ش گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ ڕیال واژووده‌كات، هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه له دوای جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست ویه‌ك ئالابا به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی میرێنگی ده‌كات و له ڕێوڕه‌سمێكدا وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌كه پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م گرێبه‌ستی مێركاتۆی هاوینه‌ی ڕیال مه‌درید.
ئه‌م به‌رگریكاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ته‌واوده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه باڤاریه‌كه پێشكه‌شی كرابوو، بۆیه به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به ڕیال ده‌كات.
جێگای باسه ئالابای ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له ماوه‌ی یازده ساڵی ڕابردوو یاریزانی بایرن میونشن بوو كه له‌م ماوه‌یه‌دا ده نازناوی خولی ئه‌ڵمانیای له ڕیزه‌كانیدا به‌ده‌ستهێناوه.
ڕیال مه‌درید به‌رگریکاری بایرن میونشنی گواسته‌وه ڕیزه‌کانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.