پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند: لەماوەی سێ رۆژدا 11 کەس بە تۆمەتی رووداوەکانی کوشتن دەستگیرکراون، گوتیشی: سەرجەم رووداوەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە روویانداوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29 - 5 - 2021، موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: لە رۆژی 26 - 5- 2021، کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوه‌ڕۆ تاوانێکی کوشتن لە گەڕەکی ژیان روویدا و تیمەکانیان چوار تۆمەتباریان لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرکرد.
گوته‌بێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: له‌رۆژی 27 - 5 - 2021، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە گەڕەکی ژین سەر بە ناحیەی دارەتوو کوژرا و دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد و دەست بەسەر چەکی بەکارهاتوودا گیرا.
مقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگه‌یاند: له‌رۆژی 28 - 5 - 2021، تۆمەتبارێکی تەمەن 56 ساڵ بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک لە گوندی کۆلەک دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا گیراوە، هەر لەو رۆژەدا تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا بە نارنجۆکی دەستی رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە.
مقه‌ده‌م هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی زانیاری بەبوونی تۆمەتبارێک لە شاری هەولێر، کە لە رۆژی 23/5/2021 کەسێکی کوشتووە و دەیوست بەرەو وڵاتی توکیا هەڵبێت، هێزه‌كانمان تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد. هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه سه‌رجه‌م رووداوه‌كان، به هۆی كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.