Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 07:04

ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ هاووڵاتییان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: 
ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە دەیانەوێت ڤاکسینی کۆرۆنا لەخۆیان بدەن لە ئێستادا دەتوانن لەڕێگای ئەپڵیکەیشن یان ئەو لینکەی لای خوارەوە لە سیستەمی تۆمارکردنی پێش وەختە بۆ کوتانی کۆڤید -19 خۆیان ناونوس یان تۆمار بکەن.
راشیده‌گه‌یه‌نن:  تاوه‌كو ئەو کاتەی بەنامە ئاگاداردەکرێنەوە لە رۆژی دیاریکراو سەردانی یەکێک لە مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنورەکە بکەن بۆئەوەی بێکوتەکە وەربگرن.
ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌ئێستادا ،  هەردوو ڤاکسینی کۆرۆنای (ئەسترازێنیکا  و سینوفارم ) لە مەڵبەندە تەندروستیەکاندا هەیە و بەردەستە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی مەڵبەندی تەندروستی چەرمو لەناو قەزای چەمچەماڵ و مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەید جەوهەر لەناحیەی شۆڕش بكه‌ن .
ــ لینکی پۆرتاڵ و ئۆنلاینی سیستەمی تۆمارکردنی پێش وەختە بۆ کوتانی کۆڤید -19  http://vac.health.digital.gov.krd/
ــ یان لە ڕێگای دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی KURDVAC
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.