Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 06:14

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی پێنج پله‌ له‌ ئێران روویدا

کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی بابا مۆنیر له‌ پارێزگای فارس له‌ باشووری خۆرئاوای ئێران، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی پێنج پله‌ روویدا.

به‌ پێی روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی زانكۆی تاران، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 01:05 به‌كاتی ناوخۆ روویداوه‌، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی بابا مۆنیر-ی سه‌ربه‌ پارێزگای فارس بووه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

به‌پێی میدیای ئێران، به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانی فارس و كۆهگیلویه‌-بویه‌ر ئه‌حمه‌د هه‌ستیپێكراوه‌، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ روودانی زیانی گیانیی یان ماددیی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.