رۆژی پێنجشه‌ممه مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئامانج له سه‌ردانی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق بۆ به‌نداوه‌كه بۆ ئه‌وه بوو تا له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه بكات و ئاستی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جووتیارانی سنووره‌كه دروستكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت به‌به‌راود به ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه یازده مه‌تر نیو دابه‌زیوه، بڕیاره له دوای ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكات گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران باس بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.