Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:09

حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ دابه‌شکردنی موچه‌ دڵنیایی ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی حكوومی دابه‌ش ده‌كات .

حكوومه‌ت دڵنیایبی داوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ پێی ئه‌و پلانه‌ی هه‌یه‌تی و ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستیه‌تی هه‌موو سیی رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌ش بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: داهات بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌سته‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران‌ دابه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ی كه‌ موچه‌ به‌ لێبڕینه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كات، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستییه‌تی چ له‌ داهاتی نه‌وت یان داهاتی ناوخۆیی، هه‌موو سی رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌ش ده‌كات.

دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌مجاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ قسه‌ی په‌رله‌مانتاران و به‌ پێی زانیارییه‌كان، پێویست بوو كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ هه‌شتا و دوو ملیار دینار بۆ موچه‌ دابین بكرێت به‌ڵام ته‌نها په‌نجا و پێنج ملیار دینار دابین كراوه‌، دواتریش راگه‌یه‌نرا كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

به‌شێك له‌ چاودێران وای بۆ ده‌چن كه‌ بابه‌تی موچه‌ بۆ موزایه‌ده‌ و لێدان له‌ حكومه‌ت و هه‌روه‌ها جۆرێك له‌ بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چ له‌ عێراق چ له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.