دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد له میسر به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێكه‌وت و له‌لایه‌ن پاشای ئه‌و وڵاته شا عه‌بدوڵای دووه‌م پێشوازی لێكرا.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئوردن ئاماژەیان بەوەدا شا عەبدوڵا له میانی چاوپێكه‌وتنی ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێی ڕاگه‌یاندووه كه ئوردن پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ دووبارە کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاته‌كه‌ی لە ئۆرشەلیم، بەڵام بلینکن گوتی ئەو بڕیارە پێویستی بە هەندێک کاتی دیکە هەیە بۆ جێبەجێکردنی، پێشتریش بلینکن ڕایگەیاندبوو ئەمەریکا کونسوڵخانەکەی دووبارە لە ئۆرشەلیم دەکاتەوە.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌ردوو لایه‌ن باسیان له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد به‌تایبه‌ت دۆخی سووریا و عێراق و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم باڵیۆزخانەیەکی ڕاستەقینە بوو بۆ فەڵەستینیەکان، بەڵام لە ساڵی دوو هه‌زار و نۆزده دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بڕیاریدا دابخرێت، هه‌روه‌ها دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئوردن لە زاری بلینکنەوە ڕایانگەیاند پاشای ئوردن ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.