Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 14:04

لە خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی سوپای عێراق تەقییەوە

کوردستان TV
#7
100%

لە سنووری خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو سەرباز بریندار بوون، له‌ شارۆچكه‌ی داقوقیش ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا.

په‌یامنێرێ كوردستان تیڤی له‌ سنوره‌ ڕاگەیاند: دوێنێ پێنجشەممە، لە سەر ڕێگایەکی خۆڵ لە نێوان گوندی بیرئەحمەد وزەرگە ڕۆژئاوای شارۆچکەی خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقییەوەو بەو هۆیەوە دوو سەرباز بریندار بوون".

گوتیشی: برینی یەكێكیان زۆر سەختە و رەوانەی نەخۆشخانە كراون، په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگەیاند: " پاش ئەو تەقینەوەیە ناوچەكە بە هێزی ئەمنی گەمارۆ دراوە".

شایه‌نی باسه‌ جموجۆڵی تیرۆستانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و رۆژانه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌و نێوه‌نده‌شدا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ تیرۆستانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ ناوچه‌ی شای له‌ شارۆچكه‌ی داقوق و له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێكی فیدڕاڵی به‌ پله‌ی نه‌قیب كوژرا، كوردستان تی ڤی زانیویه‌تی كه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كوژراوه ناوی ئه‌یهاب زیدان ئه‌لشه‌مه‌ریه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.