Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 06:20

بەئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر فەرمانگەی خزمەتگوزرای (8)ی حەسارۆک کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ پێنج شەمە 2021.5.27، لەژێر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی زەوییەکانی کەرتی (8)ی حەسارۆک لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی چوار، لەڕێورەسمێکدا فەرمانگەی خزمەتگوزرای (8)ی حەسارۆک کرایەوە.

جێگەی باسە، مەبەست لە کردنەوەی فەرمانگەی خزمەتگوزرای (8)ی حەسارۆک کە پێکهاتووە لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی (کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆکان و شارەوانییەکان) و دەکەوێتە سنووری زەوییەکانی ئەوکەرتە، ئەنجامدانی کارئاسانییە بۆ ڕایکردن کاروباری هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی داواکارییەکان و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا دەست دەکرێت بە وەرگرتنی داواکاری و مامەڵەی خاوەن زەویەکانی کەرتی (8)ی حەسارۆک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.