Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:11

ئه‌مه‌ریکا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی گرنگی کاره‌با له‌ هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 27 - 5 - 2021 ، كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ  لیزا بۆدۆنڵی به‌رپرسی بەشی ئابووری لەكونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لەكوردستان كۆبووەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ئاماده‌یبوون،  لیزا دۆنڵی به‌رپرسی بەشی ئابووری لەكونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی وڵاتەكەی دووپات كردەوە بۆ حكومەت و گەلی كوردستان و ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ بەشداریكردن لەئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی كارەبا بەشێوەی قەرز لەهەرێمی كوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری كارەبا سوپاسی  به‌رپرسی بەشی ئابووری كونسوڵخانەی ئەمەریكای لەكوردستان كردوو ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ستراتیژیی لەناویاندا وێستگەكانی 400 كەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی غازی بەفیڕۆچووی ناو كێڵگە نەوتەكان و گرنگی راكێشانی بۆری غاز بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی كارەبای كواشی لە پارێزگای دهۆك و چەندین پرۆژەی دیكە كە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا گرنگن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: به‌رپرسی به‌شی ئابووری لەكونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وەزیری كارەبا و وەزارەتە پەیوەندارەكانی دیكەی پلاندانان و دارایی كردوو گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان كرا.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.