Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 04:08

راهێنه‌ری ڤیاڕیاڵ: هه‌فته‌ی رابردوو شیکردنەوەم بۆ حەڤدە یاری مانچێستەر کرد تا شێوازی یاریکردنیان بۆم ڕوون ببێتەوە

کوردستان TV
100%


سەبارەت بە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ، ئونای ئێمری ڕاهێنەری یانەی ڤیارال  كە چوارەم نازناوی یۆرۆپالیگی وەك ڕاهێنەر بەدەستهێنا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند كە هەفتەی ڕابردوو شیكردنەوەی بۆ حەڤدە یاری مانچستەریونایتد كردووە تا شێوازی یاریكردن و پلانی یانەكەی بۆ ڕوون بێتەوە.
 ئێمری گوتیشی، یاریزانانمان بە درێژایی یاریەكانی خولەكە بە ئاستێكی بەرز یاریان كردو لە یاری كۆتایش زانیمان چۆن و بە چ شێوازو پلانێك ڕووبەڕووی مان یونایتد ببینەوەو ڕكابەریان لەگەڵ بكەین.
 ئێمری ئاشكراشی كرد كە سەرەڕای ئەوەی بە لێدانی سزای یەكلایی كەرەوە سەركەوتنیان لە یاریەكە تۆماركرد، بەڵام پێشتر ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی لێدانەكانی سزا نەكردووە .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.