Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:50

دیار تەیب : به‌غدا و هه‌رێم ڕەزامەندن لەسەر ئەوەی یاسای بوودجە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە و یەکلاکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان سێ لیژنە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ پێک ھاتوون و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، لیژنەکان کار بۆ ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە دەکەن.

دیار تەیب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایده‌گه‌ێنێت: سێ لیژنە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فیدڕاڵیدا پێک ھاتوون، ئەو لیژنانە لە نێوان وەزارەتی داراییی ھەردوو لا و سامانە سرووشتییەکان و دیوانی چاودێریی داراییی ھەرێم و بەغدا پێک هێنراون بە مەبەستی وردەکاریی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ھەردوولا.

 دەشڵێت: لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بڕیارە دوو شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن، ئەویش شاندێکی ھونەری و شاندێکی حکوومەت. مەبەست لەو سەردانە جێبەجێکردنی ھەردوو ماددەی 10 و 11ی یاسای بوودجەی گشتیی عێراقە کە تایبەتن بە پشکی ھەرێمی کوردستان.

دیار تەیب  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ھەردوو حکوومەت ڕەزامەندن لەسەر ئەوەی یاسای بوودجە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و پابەندبوونی خۆیان بە یاسای بوودجە ڕاگەیاندووە، بەڵام دەمێنێتەوە سەر وردەکاریی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.