Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:45

ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سه‌رۆكی پارتییه‌كی ئۆپۆزسیۆن كردبوو
کوردستان TV
100%

 دوای ئه‌وه‌ی دوینێ سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانی گوتارێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سه‌رۆكی گشتی ئیی پارتی مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر كرد و گوتی: ئه‌مه‌ رۆژانی خۆشته‌ هێشتا چیت بینیوه‌. ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌.

سه‌رۆكی گشتی ئیی پارتی مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر گوتی: رژیمی توركیا رژیمێكی تاكه‌كه‌سییه‌ كه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ ده‌ستی یه‌ك كه‌سدا كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و كه‌سه‌یش ده‌سه‌ڵاته‌كان خراپ به‌كار ده‌هێنێت و ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌و بیر ناكه‌نه‌وه‌ چاوترسێن ده‌كات. بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو ئۆپۆزسیۆن كار له‌سه‌ر گۆڕینی رژیمی حكومڕانی توركیا ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت سیسته‌مێكی دیموكراتیكی په‌رله‌مانی به‌هێز هه‌بێت كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه‌ قۆرخ نه‌كرێن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په‌ كه‌ پێشه‌نگی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌ردۆغان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن ده‌یه‌وێت ئێمه‌ بترسێنێت، سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆككۆماری هیچ وڵاتێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكات به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نگاوه‌ و ناتوانێت چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه‌ په‌نای بردووه‌ته‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن و هاندانی توندوتیژی و گوتار و ئۆسلووبی ئه‌ردۆغان گوتار و ئۆسلووبی مافیایه‌. بۆیه‌ بۆ رزگار كردنی توركیا له‌ ده‌ستی مافیا ئێمه‌ داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كه‌ین.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌ سه‌رۆكی ئیی پارتی مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر سه‌ره‌دانی ناوچه‌ی ریزه‌ی كردبوو و له‌ میانی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كاسبكارانی ناوچه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن گرووپێك له‌ ئه‌ندامانی ئاكه‌په‌وه‌ هێرشی كرابوویه‌ سه‌ر و ئه‌ردۆغانیش گوتبووی كه‌ ئه‌مه‌ هێشتا سه‌ره‌تایه‌ و رۆژانی خۆشته‌ خوا ده‌زانێت چی روو ده‌دات.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.