سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئاشکرایکرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران دەگاتە بیست ملیار دۆلار، هەروەها سنوورەکانی هەرێمی کوردستان چالاکترین سنوورن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەناردە و هاوردە.
مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێران گرنگی زۆر بە هاوکاری بازرگانی، ئابووری و سیاسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات، عێراق یەک هەزار و چوارسهدوو پهنجا کم سنوری هابەشی لەگەڵ ئێران هەیە و دووەمین هاوبەشی بازرگانیی ئێرانە لەدوای چین، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران دەگاتە بیست ملیار دۆلار ئاماژەی بەوەشکرد، "سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران چالاکترین سنوورن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەناردە و هاوردەی کەلوپەل و خۆراک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.