Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 23:43

رووسیا سێ فڕۆکەی بۆردومانکردنی دوورمەودای رەوانەی سووریا کرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە سێ فڕۆکەی بۆردومانکردنی دوورمەودای رەوانەی سووریا کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە سێ فڕۆکەی بۆردومانکردنی دوورمەودای لە جۆری "Ту-22М3"ی رەوانەی بنکەی ئاسمانیی حمێمیم لە پارێزگای لازقییە کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوە یەکەمجارە لەو جۆرە فڕۆکەیە لە بنکەی ئاسمانیی حمێمیم جێگیر دەکرێت و هاتووە ''فڕۆکەکان لە میانی فڕیندا لە کایەی ئاسمانیی لەسەر دەریای ناوەڕاست لە ناوچە نوێکانی جوگرافیادا مەشق دەکەن. فڕۆکەکان لە دوای مەشق دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەکانی رووسیا''.

هەروەها رایگەیاندووە کە فڕگەی دووەمی بنکەکە ئامادەکراوە و فڕگەکە توانای پێشوازیکردنی لە فڕۆکەی جۆراوجۆری هەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.