Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 00:11

دوو هه‌زار ئه‌ندامی هێزی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی شاره‌ کوردییه‌کانی تورکیا کران

بۆ به‌شداریكردن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان
کوردستان TV
100%

فه‌رمانداری گشتی هێزی جه‌ندرمه‌ی توركیا غه‌لب مه‌ده‌نی رایه‌گه‌یاند كه‌ 2 هه‌زار ئه‌ندامی هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه‌ ره‌وانه‌ی شاره‌ كوردییه‌كان كراون.

غالب مه‌ده‌نی گوتی: ئه‌و 2 هه‌زار كه‌سه‌ له‌ بنه‌كه‌ی سه‌ربازی فۆچه‌ له‌ ئیزمیر راهێنانی له‌شكه‌رییان بۆ كراوه‌ و دوای كۆتایی هاتنی خۆلی راهێنان، وه‌كو ئه‌ندامی هێزی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی شاره‌ كوردییه‌كانی باكووری كوردستان كراون.

ئه‌و فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی ئه‌و هێزانه‌ له‌و شارانه‌دا به‌شداری كردنه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه‌ له‌ شاره‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێن.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.