Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:26

45 ساڵ به‌سه‌ر هەڵگیرسانی شۆڕشى گوڵان تێده‌په‌ڕێت

له‌ 26/5/1976
کوردستان TV
100%

له‌ 26/5/1976 بڵێسه‌ى شۆڕشى گوڵان، گوندو شار و چیا و دۆڵى كوردستانى گرته‌وه‌، به‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ و سه‌ركردایه‌تى شۆرشى ئه‌یلوول نه‌یانهێشت خه‌ونى دوژمنان بێته‌دى، كه‌ به‌نیاز بوون شۆڕشى كورد بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ناو ببه‌ن.

نسكۆى 1975 ده‌ره‌نجامى گه‌له‌كۆمه‌یه‌كى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تی بوو، به‌ڵام به‌رپا كردنه‌وه‌ى شۆڕش، هیوایه‌كى نوێى به‌ گه‌لى كوردستان به‌خشیوه‌، له‌ هه‌لوومه‌رجێكى قورسى سه‌ربازى و سیاسى و به‌رێنمایى بارزانى نه‌مر ته‌نیا دواى سێ رۆژ له‌ پیلانى جه‌زایر سه‌ركردایه‌تى بیرى له‌سه‌رله‌نوێ به‌رپاكردنه‌وه‌ى شۆڕش كرده‌وه‌ و چه‌ندین كادرو پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ى بۆ گوندو شارو ئاواییه‌كانى كوردستان نارده‌وه‌ مه‌فره‌زه‌ى بچوكى پارتیزانى دروست كرده‌وه‌ و هه‌نگاوه‌ یه‌كه‌مینه‌كانى شۆڕشێكى جه‌ماوه‌رى پێشكه‌وتنخوازى هاوێشت و وڕه‌یان به‌ جه‌ماوه‌رى شۆڕشگێڕى كوردستان به‌خشییه‌وه‌.

شۆڕشى گولان له‌ ناوجه‌رگه‌ى كوردستانى عێراق و له‌ باوه‌شى جه‌ماوه‌رى گه‌لى كوردستانه‌وه‌ به‌رپا كرایه‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ وزه‌یه‌كى به‌گوڕى به‌ رێكخستن دایه‌وه‌ له‌ناوه‌و ده‌روه‌ى وڵات و زۆر كه‌سایه‌تى و فه‌رمانده‌ و سه‌ركرده‌ى پێشووى شۆڕشى ئه‌یلوول، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ وچالاكى سیاسى و پێشمه‌رگایه‌تیان ده‌ست پێكرده‌وه‌، به‌ جۆرێك له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا پێشمه‌رگه‌كانى له‌شكرى شۆڕشگێرى كوردستان له‌ ناو شاره‌ گه‌وره‌كاندا وه‌كو جاران له‌ قه‌ڵاكانى داگیركه‌رییان ده‌دایه‌وه‌، شۆڕش توانى ئیزگه‌ى ده‌نگى كوردستانى عێراق و چه‌ندین بڵاوكراوه‌ى تر ده‌ربكات و شۆڕشێكى میدیایى و فه‌رهه‌نگى نوێش له‌ ته‌واوى كوردستاندا له‌ خانه‌قینه‌وه‌ بۆ زاخۆ بڵاوبكاته‌وه‌و .

شۆڕشى گوڵان به‌ سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ سۆنگه‌ى رێبازى بارزانى نه‌مرو به‌باوه‌ڕبوون به‌ خه‌باتى هاوبه‌شى هه‌موو لایه‌ك له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا بووه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌كى پته‌و بۆ دامه‌زراندنى به‌ره‌ى نیشتیمانى دیموكرات و درێژه‌شى به‌ خه‌باتى به‌ره‌یدا، تا له‌ دامه‌زراندنى به‌ره‌ى كوردستانیشدا رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه‌، ئیدریس بارزانى له‌دامه‌زراندنى ئه‌و به‌ره‌یه‌دا رۆلێكى سه‌ره‌كى هه‌بوو، ئه‌وه‌ش له‌ پێناوى بنیاتنانى ده‌سه‌ڵاتێكى شۆڕشگێڕیدا، هه‌ر پرانسیپه‌كانى رێبازى بارزانى نه‌مر بوو وایكرد دووباره‌ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى شۆڕش ببنه‌ لانه‌ى هه‌موو نیشتیمان په‌روه‌ران به‌ هه‌موو حزب و نه‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.