Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 00:08

به‌رپرسێکی ئه‌منی ئێران: حه‌ماس سێ کارگه‌ی دروستکردنی مووشه‌کی له‌ژێر زه‌ویدا هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستین سێ كارگه‌ی له‌ژێر زه‌ویدا هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی مووشه‌ك له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.

به‌رپرسێكی ئه‌منی ئێران  به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستین ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م سێ كارگه‌ی له‌ژێر زه‌ویدا هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی مووشه‌ك له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ مانگانه‌ به‌ملیۆنان دۆلار راده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ ناو غه‌ززه‌ یان وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسیه‌ ئێرانییه‌ كه‌ نه‌یوستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گوتیشی: ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێ كه‌ هه‌موو كاتێك پاره‌كه‌ له‌ ئیَرانه‌وه‌ دێت،به‌ڵكو له‌لایه‌ن كاره‌كانی حه‌ماسه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا دابینده‌كرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سپۆتنیك

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.