Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:01

هێڤیدار ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆیی سلێمانی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ حکوومه‌ت مووچه‌ به‌ بێ لێبڕین دابه‌شده‌کرێت

رێبوار بابه‌كه‌یی: به‌ڕۆژی رووناك داهاتی سلێمانی ته‌خشان و په‌خشانی پێده‌كرێت و ناگه‌رێندرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت
کوردستان TV
100%


هێڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی و  جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: یەکێتی بە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی گوتووە، ئێمە ناتوانین مانگانە پارە دابین بکەین بۆ گه‌نجینه‌ی حکومەت بۆ ئەوەی مانگانە مووچە بدرێت!
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی راشیده‌گه‌ێنێت: ئیدی نازانین بۆ دەڵێن بۆ حکومەت مانگانە مووچە نادات ؟
هه‌روه‌ها هێڤیدار ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندووه‌: چی دیکەش رێگە نادەین داھاتی ئەم ھەرێمە بە 43% بۆ ئیدارەی سلێمانی و 57%‏ بۆ ئیدارەی ھەولێر و دھۆک خەرج بکرێت.
ھەر پارێزگا و بەقەد ژمارەی دانیشتوانی خۆیان بودجەیان بۆ خەرج بکرێت.

ده‌شڵێت: بە گوێرەی ئاماری فەرمی لە ھەرێمی کوردستان ھەردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ 36.75% واته‌ 43% نین.
هه‌روه‌ها هێڤیدار ئه‌حمه‌د  هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: یه‌ك له‌خاڵه‌كان ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆیی سلێمانی بگه‌رێندرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت.
 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، رێبوار بابه‌كه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌داهاتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكه‌ بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند:  راستییه‌كی تاڵ هه‌یه‌  ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی ناگه‌ڕێته‌وه‌  گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت مووچه‌ به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت .
گوتیشی: من به‌به‌ڵگه‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌م ، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران  به‌تیمی یه‌كێتی له‌حكوومه‌ت راگه‌یاندرا  ئه‌گه‌ر داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت ئه‌وا به‌بێ لێبڕین مووچه‌ی ته‌واوی دام و ده‌زگاكان دابه‌شده‌كرێت .
رێبوار بابه‌كه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی مافی موزایه‌داتیان هه‌بێت ، نابێت په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی هه‌یان بێت له‌سه‌ر مووچه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌خه‌می لێبڕینی مووچه‌ن بابچن داهاتی سلێمانی بگه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌به‌ڕۆژی رووناك ته‌خشان و په‌خشانی پێده‌كرێت بابگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت مووچه‌ به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكات .

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.