بەهۆی تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ، هاووڵاتییەک برینداربوو، گوندێکی دیکەی ناوچەکەش چۆڵکرا.
سەربەست سەبری، بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی، بە کوردستان تیڤی رایگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی دشیشێی سەر بە ناحیەکەی كانی ماسێ، بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا، هاووڵاتییەکی سڤیلی ئەو گوندە بە ناوی (باوه‌ڕ ئه‌حمه‌د) برینداربوو، بۆ چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانە.
گوتیشی: "لە دوێنێ شەوەوە، هێزەکانی تورکیا بە دژواری بنکەکانی پەکەکە لە دەوروبەری گوندی (ئەدنێ) بۆردومان دەکەن و بەو هۆیەوە خەڵکی ئەو گوندە گوندەکەیان چۆڵکرد كه هه‌شت ماڵی تێدا بووه.
بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئاماژەی بەوەشکرد: "ئاوی خواردنەوەی هەردوو گوندی (گرکا و تشیشێ) سەرچاوەکەی لە گوندی (ئەدنێ)یە، بۆیە به‌هۆی چۆڵكردنی گوندی ئه‌دنێ ئەو دوو گوندەش بێ ئاو بوونە.
لای خۆیه‌وه پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌ی روزانا له ناحیه‌ی كانی ماسێ له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی گه‌نجه برینداربووه‌كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند گه‌نجه‌كه ناوی باوه‌ڕ ئه‌حمه‌ده و ته‌مه‌نی 21 ساڵه و به سووكی برینداربووه و ره‌وشی ته‌ندروستی باشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.