Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:45

قاسم شەشۆ: هیچ کەس ناتوانێ لە شنگال ڕێگری لە بانگەشەی کاندیدانی پارتی بکات

کوردستان TV
100%

فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال رایده‌گه‌ێنێت، هیچ کەس ناتوانێ لە شنگال ڕێگری لە کاندیدەکانی پارتی بکات و بە ئازادانە بانگەشەی هەڵبژاردنییان دەکەن.

قاسم شەشۆ، به‌ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ ئەو هێزە نایاساییانە دەیانەوێ شنگال وەک شارێکی عەرەبی لێبکەن و، نایانەوێ هیچ شتێکی کوردی تێدابێ، ئەم شارە شارێکی کوردستانییە و، پارتیش وەک هەموو لایەنەکانی دیکە، بە سەرفرازی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و، هیچ کەسیش ناتوانێ بەرانبەر ئێمە بوەستێت.

فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال گوتیشی: ئەگەر ئەو هێزانە پێیان کرابا ئێستا ئێمەیان لە شنگال دەرکردبوو، بەڵام پێیان ناکرێ، چونکە ئێمە خەڵکی رەسەنی شارەکەین و قوربانیمان داوە، پارتی لە چەندین شاری عەرەبی عێراقی پشکداری دەکات و بۆی هەیە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات، چۆن دەکرێ ئەو هێزە نایاساییانە ڕێگە نەدەن لە شنگال کە شارێکی کوردستانییە بانگەشەی بکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.