Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 02:29

سەرچاوەیەکی ئەمنی : زنجیرەیەک ھێرش بۆسەر کاروانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش پووچەڵکراوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە زنجیرەیەک ھێرش بۆسەر کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، پووچەڵکراونەتەوە.

لەمبارەیەوە ئەفسەرێک لە پۆلیسی زیقار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت  رایگەیاند، پێنج بۆمب کە بۆ بەئامانجکردنی کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای زیقار چێنرابوون، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵکراوەنەتەوە.

ئەو ئەفسەرە گوتیشی: "لەئێستادا، ھێزی ئەمنی زیاتر بە ئامانجی پاراستنی رێگای خێرای زیقار، لە ناوچەکە بڵاوکراوتەوە".

لە چەند ھەفتەی رابردوودا، ھێرشی سەر کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق زیادیکردووە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکانی سەر کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، رانەگەیاندووە.

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.