Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:51

هه‌ندرێن خۆشناو به‌شداری له‌ دووه‌مین دیداری کارتۆنی کوردی کرد

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریست (هه‌ندرێن خۆشناو) یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی دووه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كوردی،كه‌ ئه‌مڕۆ 25 مایۆ له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی (ئه‌منه‌ سووره‌كه‌) كرایه‌وه‌, به‌ ناونیشانی (ئاشتی) و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت, دیداره‌كه‌ به‌ هه‌وڵی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ی هونه‌ری و به‌سه‌رپه‌رشتی كاك به‌ختیار سه‌عید سازكرا.

هه‌ندرێن خۆشناو سه‌باره‌ت به‌م چالاكییه‌ و ئه‌م دیداره‌ كارتۆنییه‌ به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئه‌وه‌ی راستی بێت بڕیاربوو ئه‌م دیداره‌ مانگی نیسانی ساڵی پار بكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌ره‌نتینه‌كردن و ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ دواخرا تا ئه‌مڕۆ, بیرۆكه‌كه‌ش ساڵی 2017 له‌ پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كارتۆنی كه‌ له‌ سلێمانی كردمانه‌وه‌ هه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی كاك به‌ختیار, له‌ دانیشتنه‌كاندا كه‌ كاك به‌ختیار و كارتۆنیستانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك كاك په‌روه‌ر كه‌ركوكی و رێناس عارف و به‌كر عه‌بدلوڕه‌حمان و سه‌رچڵ شه‌وقی و من، ئاماده‌بووین و بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ و بڕیارماندا كه‌ هاوكاری ٧ ره‌نگه‌ بكه‌ین ساڵانه‌ جارێك یان دووجار ئه‌م پێشانگا هاوبه‌شانه‌ بكه‌ینه‌وه‌, چه‌ند پێشانگایه‌كی هاوبه‌شیشمان كرده‌وه‌, ئه‌وه‌ بوو له‌م دوو دیدارانه‌ی دواییه‌دا بانگهێشتی كاریكاتێریستانی ده‌ره‌وه‌ش كرا, دیداره‌كه‌ ره‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت، كه‌ئه‌مه‌ش كارێكی نوێیه‌ له‌ مێژووی پێشانگا كاریكاتێرییه‌ ناوخۆییه‌كانی كوردستان".

11

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداربووه‌كانیشه‌وه‌ گوتی" ئه‌مساڵ له‌ 59 وڵاته‌وه‌ 250 كارتۆنیست 567 تابلۆیان ره‌وانه‌كردبوو, به‌ڵام دوای شه‌ن و كه‌وكردنی تابلۆكان له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی هونه‌رییه‌وه‌, ته‌نیا كاری 96 كارتۆنیست له‌ 39 وڵاتانی جیهانه‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ دیداره‌كه‌دا و كاره‌كانیان نمایش ده‌كرێن".

له‌ باره‌ی چالاكییه‌ هاوشانه‌كانی پێشانگاكه‌ هه‌ندرێن خۆشناو گوتی" به‌ هاوكاری رۆژنامه‌ی كوردستان نوێ, پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ مێژووی كارتۆن له‌ باشوری كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌, له‌ ئاماده‌كردنی كاك به‌ختیار, و فۆڵده‌رێكی تایبه‌ت به‌ سه‌رجه‌م به‌شداربووانی دیداره‌كه‌ به‌ سێ زمان بڵاوده‌كرێته‌وه‌, و كتێبێكی تایبه‌ت به‌ ته‌كنیكی كاریكاتێر به‌ناوی (رێگای سیلڤه‌ر) كه‌ له‌ وه‌رگێڕانی كاك (رزگار سه‌عید) بڵاوده‌كرێته‌وه‌ له‌ رۆژانی دیداره‌كه‌, هه‌روه‌ها بڕیاربوو كه‌ كتێبێكی وه‌رگێڕاوی منیش به‌ناوی (نیگاره‌ كاریكاتێرییه‌كان له‌ رۆژنامه‌گه‌ریدا) بڵاوبكرێته‌وه‌, به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می بودجه‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌كر".

سه‌باره‌ت به‌و ده‌زگا و لایه‌نانه‌ی كه‌ هاوكاربوون له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م دیداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ هونه‌رمه‌ند گوتی" به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌ هاوكاری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و رێكخراوه‌ نافه‌رمییه‌كان و كۆمه‌ڵگای مارگرێت و هونه‌ردۆستانه‌وه‌ ئه‌م دیداره‌ هونه‌رییه‌ هاته‌ ئاراوه‌، هاوكاربوون له‌ چاپكردنی پاشكۆی رۆژنامه‌ و كتێب و تابلۆكان و دابینكردنی چوارچێوه‌ی تابلۆكان و هۆڵی نمایش ..هتد".

له‌ كۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری و چالاكی خۆشیان هه‌ندرێن خۆشناو گوتی" من هه‌روه‌ك هونه‌رمه‌ندانی تر به‌ یه‌ك تابلۆ به‌شداریم كرد, و هه‌روه‌ك باسمكرد كتێبێكیشم ئاماده‌بوو له‌ ساڵی پاره‌وه‌ بۆ چاپكردن, به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر بودجه‌ چاپ نه‌كرا, هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر له‌ دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كاریكاتێریی به‌ناوی كۆرۆنا و خۆپاراستن، كه‌ له‌ شاری مۆغلا له‌ توركیا سازكرا به‌ سێ تابلۆ به‌شداریم كرد".

ئا- كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.