Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 02:47

کەڕووی رەش چییە؟ بۆچی لەھیندستان ئەم نەخۆشییە زۆربووە؟

کوردستان TV
100%


1.ئەم كەڕووە بەشێوەی سروشتی لەخۆڵ و نانی گەنیوو ھەیە بەڵام مرۆڤی تەندروست تووشی نەخۆشی كەڕووی ڕەش ناكات چونكە توانای كەمە تاوەکو زاڵ بێت بەسەر بەرگری لەش.
2.كەڕووی ڕەش تووشی كەسانێك ئەبێت كە بەرگری لەشیان زۆر كەم بێت وەكو كەسێك شەكرەی ھەبێت و كۆنتڕۆڵ نەبێت و حاڵەتی ترشبوونی خوێنی بۆ دروست كردبێت یان نەخۆشانی شێرپەنجە كە خڕۆكە سپییەكانی دابەزیبێت. ھەندێك جار لەحاڵەتی بەدخۆراكی توند ڕووئەدات.
3.ئەم نەخۆشیە كوشندەیە ئەگەری مردنی  50—70% لەحاڵەتی تووشبوونی ھاوكردنی ڕووخسار ومێشك بەكەڕووەكە.
4.ڕێگای گواستنەوەی كەڕووەكە بەھۆی ھەڵمژینی كەڕووەكە لە ھەوا یان خۆراكی گەنیوو بەكەڕووەكە یان لەڕێگای برینی لەش.
5.خۆشبەختانە ئەم نەخۆشیە دەگمەنە بەس لە ئێستایە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەھیندستان ئەم نەخۆشیە زۆر بووە ،شارەزایان ئەیگەڕێنەوە بۆ پیسبوونی سۆندە و ماسكی ئۆكسجینی نەخۆشەكان بەم كەڕووە و دابەزینی بەرگری لەشی تووشبووەكان
د. سوارە عەلی.. پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.