Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 03:59

یه‌کێتی ئه‌ندازیارانی دیاربه‌کر: پرسی کورد به‌ ئۆپه‌راسیۆن چاره‌سه‌ر ناکرێت

ده‌ڵێ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی پرسه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی دیاربه‌كر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیای له‌ دژی په‌كه‌كه‌ كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ هۆكاری پرسی كورد نییه‌، به‌ڵكو په‌كه‌كه‌ ده‌رئه‌نجامی پرسی كورده‌. پرسی كورد پرسێكی سیاسی و یاسایی و نه‌ته‌وه‌ییه‌، پرسی ماف و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌. تاقه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌وپرسه‌ سیاسی، دیالۆگ و رێبازی ئاشته‌واییه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا و هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد ناكه‌ن به‌ڵكو پرسه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان زه‌ره‌ریان بۆ خه‌ڵك و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری ده‌بێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی توركیا دۆغان خاتوون باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد بۆ به‌ده‌سته‌وه‌ هێنانی پێگه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه‌ سه‌ركوت ده‌كرێن و پرسی كوردیش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕأست ده‌بێت.

ناوبراو باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ 40 ساڵه‌ ئۆپه‌راسیۆن ده‌كرێت و هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ چونكه‌ پرسه‌كه‌ به‌ رێبازی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.