Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 02:42

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، (250) فێنکەرەوە و (50,000) دەمامک بۆ قوتابخانەکان دابەشکرا

کوردستان TV
100%


لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.5.25، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە کەرتی پەروەردە و پاراستنی قوتابیان و ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و هاوکاری و کارئاسانی و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان EJCC/ پارێزگای هەولێر بە هاوکاری کۆمپانیای کار لە قوتابخانەی کەریم شارەزایی بنەڕەتی شاری هەولێر، (250)  فێنکەرەوە و (50,000) پەنجا هەزار دەمامک بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان بۆ قوتابخانەکان دابین کرد.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: هەروەک چۆن لە قۆناغەکانی پێشوو لەڕێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی و پەروەردەی هەولێر بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی کراوە و کەلوپەل و پێویست دابینکراوە، هەر بەوشێوەیە بەردەوام دەبین لە پشیوانی و هاوکاریمان بۆ قوتابیانی ئازیز، سوپاس بۆ هەموو ئەو خێرخواز و لایەنانەی کە بەردەوام هاوکارو هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.