Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 02:26

یوفا شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ڕکابه‌ریه‌کانی خولی تۆپی پێی کۆنگره‌ی ئه‌وروپای ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یوفا، به‌فه‌رمی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی پێی كۆنگره‌ی ئه‌وروپای ڕاگه‌یاند كه‌ وه‌رزی داهاتوو وه‌ك سێیه‌م خولی یانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ دوای چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، ئه‌لیكسه‌نده‌ر سێڤرینی سلۆڤینی و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه‌ مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی خوله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ یانه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ پله‌كانی خواره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی ئه‌وروپا دان له‌ پێشبڕكێكانی ئه‌وروپا بێبه‌ش نه‌بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێیان باش بوو خولێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و یانانه‌ به‌ ناوی خولی كۆنگره‌ی ئه‌وروپا بكرێته‌وه‌ كه‌ وه‌رزی داهاتوو سازده‌كرێت و دوای قۆناغی پاڵاوتن سی و دوو یانه‌ به‌شداری له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خوله‌كه‌ ده‌كه‌ن.
 هاوكات ئه‌و یانانه‌ی له‌ پله‌ی حه‌وته‌می پێنج خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا دان، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌م خوله‌ به‌شدارده‌بن، به‌مه‌ش بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی تۆتنهام و ڕۆماو ڤیارالگ و یونیۆن به‌رلین و ڕیێن شان به‌ شانی یانه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداری له‌ خولی كۆنگره‌ی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، یاری كۆتایی خوله‌كه‌ش له‌ بیستوپێنجی ئایاری ساڵی داهاتوو له‌ تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.