ئه‌نتۆنی بلینكن گه‌یشته ئیسرائیل و هه‌وڵ بۆ جێگیركردنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه ده‌دات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نتۆنی بلینكن،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته ئیسرائیل.
ئه‌مه‌ش به‌یه‌كه‌مین سه‌ردانی بلینكن داده‌ندرێت له‌وه‌ته‌ی له ئیداره‌ی جۆبایدن پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای پێ سپێردراوه.
سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن بۆ ئیسرائیل وه‌ك یه‌كه‌مین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌تی بۆ رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خاێنێت.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه میدیای ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن هه‌وڵێكه بۆ جێگیركردنی ئاگر به‌ست له كه‌رتی غه‌ززه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.