Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 02:30

سافۆ بارزانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئیتاڵییه‌ی گۆرانی بۆ کوردستان و بارزانی نه‌مر وتبوو کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%

ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ ئیتاڵییه‌ی گۆرانی بۆ كوردستان و بارزانی نه‌مر وتبوو له‌ته‌مه‌نی 76 ساڵی كۆچی دواییكرد.

هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیتاڵی فرانكۆ باتیاتۆ "مایستۆ" له‌ ساڵی 1975 گۆرانییه‌كی به‌زمانی ئیتاڵی بۆ كوردستان و بارزانی نه‌مر وتبوو، له‌ گۆرانییه‌كه‌ باس له‌ جوانی كوردستان و خۆشه‌ویستی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بارزانی نه‌مر ده‌كات ،هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م گۆرانیبێژه‌ نازناوی "سافۆ بارزانی " پێ به‌خشرابوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ د.سه‌یوان بارزانی، باڵیۆزی عێراق له‌ پورتوگال له‌باره‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند سافۆ بارزانی راگه‌یاند" فرانكۆ باتیاتۆ ناسراو به‌ سافۆ بارزانی دوێنێ له‌ ته‌مه‌نی 76 ساڵی كۆچی دواییكرد".

ئا- كامران

ژێده‌ر- NRT

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.