Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:48

شێروان دووبه‌ردانی : هه‌وڵێک هه‌یه‌ هه‌لبژاردن بۆ ساڵی ئاینده‌ دوابخرێت

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌ عێراق شێروان دووبه‌ردانی - ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند

دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاق چه‌ندین رێنمایی ده‌ركردییه‌ ، حكومه‌تی كازمی سكاڵای پێشكه‌ش كردییه‌ به‌وه‌ی هه‌ندێك ماده‌ی نایاساییه‌ .

دیاره‌ شاندێك له‌ هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی خالةكان كه‌ له‌ سه‌ری رێككه‌وتوون بێته‌ جێبه‌جێكردن .

هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌ بووه‌ ، به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ ، به‌ڵام دیاره‌ هه‌ندێ ماده‌ هه‌یه‌ نایاسایی تیایه‌ ، یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌ و پاشان بودجه‌ ده‌نیردرێت بۆ هه‌رێم .

ئه‌مڕۆ شاندی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی میحوه‌ره‌كانی رۆژئاوای موسڵ كرد هه‌روه‌ها له‌ كه‌ركووك و دیاله‌ هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌رێننه‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ گه‌ڵ هێزی نیشتیمانی عێراقی به‌ شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ، نه‌هێڵن جموجۆڵی داعش له‌و ناوچانه‌ بهێڵن . رێككه‌وتنیش هه‌یه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و ناوچانه‌ .

باره‌گای پارتی ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كانی شه‌نگال و موسل و كه‌ركووك ئه‌وا ئه‌گه‌ری ساخته‌كاری زیاد ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو .

پێویسته‌ پارتیمان به‌ هێزه‌وه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ كاندیده‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین .

هه‌وڵ له‌ ئارادایه‌ له‌ به‌ر ناسه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌منی عێراق له‌ لایه‌ن هه‌ندێ پارتی سیاسی كه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت  و هه‌ردوو هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی عێراق له‌ یه‌ك رۆژ ساڵی ئاینده‌ ئه‌نجام بدرێت .

 

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.