Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:14

دژوار فایه‌ق : له‌و باوه‌ڕه‌ نیم له‌ عێراق هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌ عێراق دژوار فایەق - چاودێری سیاسی رایگه‌یاند

كێشه‌ی عێراق زیاتر ده‌ستتێوه‌ردانی په‌رله‌مانه‌ له‌ كاری حكومه‌ت و هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری عێراق له‌ ده‌ستدراوه‌ و هه‌روه‌ها وڵاتانی ئیقلیمی ده‌ست له‌ كاروباری ئه‌و وڵاته‌ وه‌رده‌ده‌ن . هه‌ندێك لایه‌نیش هه‌ن كیشه‌ بۆ هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن .

نیگه‌رانی خه‌ڵكی خۆیان له‌ عێراق ، ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی له‌ هه‌رێم بكه‌نه‌وه‌ و به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .

وڵاتانی ده‌وروبه‌ر رازی نین به‌ بوونی هه‌رێمێكی فیدراڵ و حكومه‌تێكی فیدراڵی ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم لاواز بكه‌ن و سنوورداری بكه‌ن .

پارتی هه‌موو هه‌وڵێكی ئاشتیانه‌ و به‌ دانوستان خستۆته‌ گه‌ر بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌راندنه‌وه‌ی شوێنه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ رێگه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ و ئامارو راپرسی . ئه‌وه‌ سیاسه‌تی پارتی بووه‌ تا ئێستا . پارتی عاملی سه‌قامگیری بووه‌ له‌ عێراق .

هه‌لبژاردن كه‌ حكومه‌ت توانای پاراستنی خه‌ڵكی نه‌بێت ، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت و پێی ناوترێت هه‌ڵبژاردن .

له‌و باوه‌ڕه‌م كه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت .

عێراق له‌ بارودۆخێكی خراپی سیاسی و ئه‌منی دایه‌ ، چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌ ، به‌ڵام نایانه‌وێت ئه‌و كاره‌ بكه‌ن .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.