Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 09:51

بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئێیبار تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی سی و هه‌شته‌م و كۆتایی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئێیباری میوانداری برده‌وه.
 دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی هه‌شتاویه‌كدا، ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ی بارسای به‌ شێوازێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاونۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئێیباریش به‌ سی خاڵ له‌ پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ڕیزبه‌ندی مایه‌وه‌و به‌فه‌رمی بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ دووه‌كانی ئیسپانیا دابه‌زی.
 لای خۆشیه‌وه‌، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسا پشووی پێدرابوو و به‌شداری له‌ یاریه‌كه‌ نه‌كرد، له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، مێسی به‌ تۆماركردنی سیی گۆڵ بۆ پێنجه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك بووه‌ گۆڵكاری خوله‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ڕێكۆردێكی پێوانه‌ییه‌.
 


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.