Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:16

ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 
له‌ هه‌فته‌ی سی و هه‌شته‌م و كۆتایی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی ڤیاریالی میوانی برده‌وه.
 له‌ خوله‌كی بیستدا، یاریزان یێریمی پینۆ گۆڵێكی بۆ ڤیاریاڵ تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و دوای هه‌وڵ و كۆششی یاریزانانی ڕیال بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی یاری و له‌ خوله‌كی هه‌شتاوحه‌وتدا، كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 دواتر لوكا مۆدریچی كڕواتی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی ڕیالی له‌ خوله‌كی دووه‌می كاتی زیادكراوی یاری تۆماركرد، سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی له‌ یاریه‌كه‌دا، ڕیال مه‌درید نه‌یتوانی بگاته‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی بكات.
 ڕیال مه‌درید به‌ هه‌شتاوچوار خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه‌و ڤیاریالیش به‌ په‌نجاوهه‌شت خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ند دێت.


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.